بەغداد-INA
وەفدی کۆماری عێراق بەسەرۆکایەتی بریکاری وەزارەتی دەرەوە بەشداری دەکات لە سێیەمین لوتکەی G 77 و چین.
لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە"عومەر بەرزنجی" بریکاری وەزیری دەرەوە، سەرۆکایەتی وەفدی عێراقی کرد بۆ سێیەمین لوتکەی G 77 و چین، کە لە کمبالای پایتەختی ئۆگاندا بۆ ماوەی 2 رۆژ بەڕێوەچوو ،بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆکی دەوڵەت و بەرپرسانی باڵای حکومەت وڵاتانی ئەندام لە گروپەک.
بەپێی بەیاننامەکە لەمیانی کۆنفرانسەکەدا، سەید "عمر بەرزنجی" ووتاری عێراقی پێشکەش کرد و پابەندبوونی تەواوی عێراقی بە پرەنسیپ و ئامانجەکانی G 77 و چین و پابەندبوونی بە بەهێزکردنی هاودەنگی نێوان ئەندامانی دووپاتکردەوە، هەروەک ئاماژەی بە گرنگی هەوڵەکانی وڵاتانی گروپەکە کرد بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی پلانی گەشەپێدانی بەردەوام بۆ ساڵی 2030 لە ڕێگەی هاوکاری هاوبەش و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لە بوارەکانی چارەسەرکردنی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و زیانەکانی وەک بیابانبوون و کەمی ئاو و خۆڵبارین و وەزە و سپی کردنەوەی پارە و ئالوگۆری نایاسایی دارایی،هاوکات عێراق وەک یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەر، جارێکی دیکە پابەند بوو بە ئامانجەکانی ئەو گرووپە دووپاتکردەوە کە وەک وڵاتێکی بەسوود بۆ دانوستان دەمێنێتەوە بۆ نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی تازەپێگەیشتو لە دیپلۆماسیەت و ئابووری فرەلایەنەدا، و هەروەها لە بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام بە سێ بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی لە چوارچێوەی بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.