به‌غدا-INA - ئامینا سەلامی
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بازرگانی داڕشتنی پلانێکی تایبەتی بۆ سەبەتەی خۆراک ڕاگەیاند، وێڕای ئاشکراکردنی ناوەڕۆکەکەی، دووپاتی کردەوە کە سەبەتەکە بۆ ئه‌م ساڵی باشترینە.
محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت پلانێکی بۆ ساڵی 2024 ئامادە کردووە کە بریتییە لەدابینكردنی ته‌واوی كه‌ل وپه‌لی سەبەتەی خۆراک و رێژه‌یه‌ك عه‌مباركردنی بۆ ماوەی چەند مانگێک، وروونیكرده‌وه كهسەبەتەی خۆراک بۆ ساڵی 2024 باشترینە لە ئەنجامی بەردەستبوونی عه‌مباركردنی ستراتیژی وزیاكردنی كه‌ل وپه‌لی نوێ وبه‌شی چاودێری کۆمەڵایەتی و کەرەستەی تر بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان.
هه‌روه‌ها وتی" وەزارەت هه‌وڵ ده‌دات 4 مادده‌ی دیكه بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز له‌سه‌به‌ته‌ی خۆراك زیاد بكات، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی باشتربوونی سه‌به‌ته‌ی خۆراكه به‌گشتی، وحکومەت گرنگی بە باشترکردنی بەشەخۆراکی داوه و گەڕان بەدوای بەدیلێکی نوێ‌دا بۆ بەدەستهێنانی ئاسایشی خۆراک.
ئاماژەی بەوەشکرد" پلانی ئەم ساڵ بریتییە لە وردبینیکردنی کاری بریکارەکانی خۆراک لە سەرجەم پارێزگاکان و جەختکردنەوە لەسەر گەیاندنی خێرای کەل وپەلی خۆراک بۆ هاوڵاتیان.