بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرکردە و سیاسەتمەداران بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی دادوەری عێراقەوە پیرۆزبایییان پێشکەش کرد و هەوڵەکانی دەستەبەرکردنی پاراستنی مافەکانی تاکەکان و پاراستنی سەقامگیری عێراقیان بەرز نرخاند.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وهریگرتووه، ڕایگەیاند: گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی پیاوانی دهسهڵاتی دادوەری بەڕزی عێراق دەکەین بە بۆنەی جەژنەکەیان، هەوڵەکانیان بەرز دەنرخێنین لە پاراستنی دەوڵەت و دەستەبەرکردنی پاراستنی مافی تاکەکان و جێگیرکردنی هاوسەنگی دادپەروەری لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا.
هاوکات، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی، لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، راگهیاندووه" لە ڕۆژی نیشتمانیهكهیدا بە پێزانین و شانازییەکی زۆرەوە، پیرۆزبایی لە دەسەڵاتی دادوەری عێراق دهكهین، کە پارێزەری دیموکراسیه لە وڵاتدا.
ههروهها ستایشی ئەو ڕۆڵە گرنگهی دهسهڵاتی دادوهری كردووه کە لە قۆناغ و تەحەددا و قەیرانەکاندا بینیویەتی کە وڵاتی ئازیزمان پێیدا تێدەپەڕێت، بەو پێیەی پارێزەری ڕاستەقینەی سەقامگیری عێراقە و هەوڵدەدات بۆ گەیشتن بە سەروەری یاسا.
جەختیشی کردەوە" كهپێویسته سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و ڕێزگرتن لە بێلایەنیەکەی و ڕۆڵە گەورەکەی پارێزراو بێت، چونکە کۆتا پایەی بنەڕەتی پاراستنی سیستەمی سیاسی و پاراستنی ماف و ئازادییەکان و چەسپاندنی پرەنسیپەکانی دادپەروەری و دادپەروەرییە بۆ ستەملێکراو و لێقەوماوان و جێبەجێکردنی شایستە نەتەوەییەکان و پاراستنی دەستوور و پابەندبوونه پێیهتی.
هاوکات سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی، سهید عەمار حەکیم، لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، راگهیاندووه" دەسەڵاتی دادوەری تهرازوویی ڕاستییە، و ئامرازێکی کاریگەرەیه بۆ ڕاگرتن و پاراستنی سیستهمی کۆمەڵایەتی ودانانی هێڵی دابەشکردن لە نێوان میانڕەوی و لارێبوون وجیاوازیكردن لە نێوان ڕەفتاری ئاسایی و تاوانکاریه.
ههروهها وتی" لە ڕۆژی دەسەڵاتی دادوەری عێراقدا، وێڕای پیرۆزبایی لە دامودەزگا دادوەرییەکانمان، و ڕۆڵیان بهرز دهنرخێنین لە سەقامگیری و ئارامی، بەرقەرارکردنی دادپەروەری، پاراستنی مافەکان، بڵاوکردنەوەی ئاسایش و پاراستنی گیان و ماڵ و موڵک و ڕێگریکردن لە نادادپەروەری و دەستدرێژی و سەرپەرشتیکردنی ڕەفتاری كهسهكان بۆ ئهوهی هاودژی نهكات لە نێوان مافی تاكه کەسی و مافی کەسانی دیکه.
لە بەرامبەردا شاخوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە بۆنەی ڕۆژی دەسەڵاتی دادوەری عێراق پیرۆزبایی کرد.
عەبدوڵڵا لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: بە شانازییەکی زۆرەوە پیرۆزبایی لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و دادوەران دەکەین بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانیی دادوەری.
جێگری سەرۆک ئهنجوومهنی نوێنهران"پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دەسەڵاتی دادوەری و سەربەخۆییەکەی راگهیاندووه بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە پاراستنی دامەزراوە دەستوورییەکان و سیستەمی دیموکراتی فیدراڵی لە وڵاتدا، وجەختیشی لهسهرپێویسته گەیشتن بە دادپەروەری و جێبەجێکردنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو تاوان و گەندەڵی دارایی و ئیداری و دابینکردنی دادپەروەری بۆ ستەملێکراوەکان كردوتهوه بۆ زیاتر بهرپاكردنی سەقامگیری و بنیاتنانی دەوڵەتی دامەزراوەکان.
لهلای خۆیهوه سهڕۆکی ئهنجومهنی باڵای ئیسلامی عێراق بهبۆنهی ڕۆژی دهسهڵاتی دادوهڕی عێراق پیرۆزبایی خۆی ئاراستهكرد.
شێخ حەمودی لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: پیرۆزبایی ڕۆژی دادوەری عێراق لە دامەزراوەی دادوەری دەکەین، و هەوڵ و ڕۆڵە گەورەکهی بهرز دهنرخێنین لە پاراستنی سیستەمی سیاسی دیموکراسی و مافە گشتی و تایبەتەکانی خەڵک و پێشخستنی بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی، و پاراستنی ناسنامە و کولتوری ڕەسەنی کۆمەڵگا.
جەختیشی لەوە کردەوە كهدەسەڵاتی دادوەری گەرەنتی بنەڕەتی سەقامگیری و ئاشتی کۆمەڵایەتی و هەموو پراکتیزەیەکی دیموکراسییە، بۆیه پێویستە هەمووان کار بۆ بەهێزکردنی سەربەخۆیی ئهم دهسهڵاته بکەن، ودامەزراوەکانی لە هەر دەستوەردانێک یان فشارێک دوور بخەنەوە، هەروەها پشتگیریی بکەن بۆ ئهوهی سهلامهت بێت لهئهدا و بهێزی خۆی، وداوای لە دامەزراوەکانی دروستکردنی ڕای گشتی کرد کە ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕن لە بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری یاسایی و بهرجهستهكردنی رۆشنبیری ڕێزگرتن لە دەسەڵاتی دادوەری و پیاوەکانی.