ئاسایشی نیشتیمانی: دەستگیرکردنی 23 ساختەکارکەداوای پارەیان لە خەڵک کردووە

ئەمنی
  • 23-01-2024, 17:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 23 ساختەکاری دەستگیرکردووە کە داوای پارەیان لە خەڵکی کردووە.
    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" پاش گەیشتنی چەند سکاڵایەک بۆ دەزگاکەمان تیمەکانی دەزگاکە لە نۆ پارێزگادا وپاش بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری توانی 23 کەس دەستگیربکات کە فشاریان خستۆتەسەرکەسانێک بۆ وەرگرتنی پارە و کاری بەدڕەوشتی.
    وتیشی کە لەشاری بەسڕە تیمەکانمان پڕۆسەیەکی ساختەکاریان پووچەڵکردەوە کەلەلایەن کچێکەوە ئەنجام دەدرا بۆ وەرگرتنی بڕی 5 هەزاردۆلار، هەروەها کەسێکی دیکەش دەستگیرکرا کە دەیویست 10هەزار دۆلار لە باوکی کچێک بسێنێت بەرامبەربە بڵاونەکردنەوەی وێنەکانی.
    هەروەها ئاماژەشی بەوەدا کە تیمەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی توانیویەتی 21 کەس دەستگیربکات لە پارێزگاکانی ئەنباڕو بابل و میسان و کەرکوک و کەربەلای پیرۆز و بەسڕەو موسەنناو نەینەواو نەجەفی شکۆمەند، سەرجەم تۆمەتبارەکانیش ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کران.