بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆک کۆمار،عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، جەختی لەسەر گرنگی دەسەڵاتێکی دادوەری دادپەروەر و سەربەخۆ وەک گەرەنتی بنەڕەتی وڵات کردەوە.
ڕەشید، لە پۆستێکی لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كهئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، ڕایگەیاندووه: بەبۆنەی ڕۆژی دادوەری عێراقەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری و ئەوانەی لە دەسەڵاتی دادوەریدا کاردەکەن دهكهین.
سەرۆک کۆمار جەختی لە "گرنگی دەسەڵاتێکی دادپەروەرانە و سەربەخۆ وەک زامنی بنچینەیی وڵات لە جێبەجێکردنی یاسا و جێبەجێ کردنی دەستوور و پشتیوانی لە ستەملێکراوان و گەیشتن بە بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی دهكاتهوە، لهگهڵ یادكردنهوهی شەهیدانی دەسەڵاتی دادوهری کە خۆیان کردە قوربانی بۆ بهرز راگرتنی پهیڤی راستی وحهقی.