به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دووپاتی کردەوە کە عێراق کار بۆ ڕێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە ئاسایشی سنوورەکان دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مالیکی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووه، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە نووسینگەکەی پێشوازی لە ئیبراهیم کالین، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا و شاندی یاوەری کرد، ولە میانی کۆبوونەوەیه‌کەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان تاوتووێکران. له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕكمانیانه‌ی كه ناوچەکە لە ئەنجامی کاردانەوەکانی دەستدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر کەرتی غەززە رووبه‌روویی ده‌بێته‌وه.
مالیکی جەختیکردەوە لەپێویستی پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان و بەتایبەتی کەرتی وزە و ئاوەدانکردنەوە وگرنگی به‌پەسەندزانینی گفتوگۆكان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە.
مالیکی ئاماژەی بەوەدا کەعێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کاردەکات بۆ ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و گەیشتن بە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە ئاسایشی سنوورەکان و راونانی هەموو ئەو گروپانە کە ئامانجیان تێکدانی ئاسایش و سەقامگیرییە.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی ئێستای فه‌له‌ستینی داگیرکراو، سه‌ڕۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا داوای له هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که کرد که پشتیوانی گه‌لی فه‌له‌ستین بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به مافه ڕه‌واکانی خۆیان و ڕاگرتنی ئه‌و تاوانانه‌ی که‌کیانی قۆرخکاری زایۆنیستی به‌ڕامبه‌ڕ به گه‌لی بێ دیفاعی فه‌له‌ستین ئه‌نجامی ده‌دات.
له‌لای خۆیەوە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا سڵاوی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای پێشکەش بە مالیکی کرد و پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق، و خواستەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هاریکاری ده‌ربڕی، بەتایبەتی لە بواری ئاسایش و ئابووری و گواستنەوە.