به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین مەنده‌لاوی، پابەندبوونی دەسەڵاتی یاسادانانی بە پشتیوانیکردن لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دووپاتکردەوە.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە: بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانییه‌كه‌ی، پیرۆزباییه‌كه‌ی گه‌رم ئاراستەی دەسەڵاتی دادوەری دەکەین، هه‌روه‌ها پابەندبوونی دەسەڵاتی یاسادانان بە پاڵپشتیکردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دووپات ده‌كه‌ینه‌وه له‌پێناو پاراستنی سیستەمی دیموکراسی و پاراستنی بنەماکانی دەوڵەت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌هه‌بوونی دەسەڵاتێکی دادوەری بەهێزی كرد کەگەرەنتییەکی ڕاستەقینەی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ماف و ئازادییەکان ده‌كات، وستایشی رۆڵی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كرد له‌سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی دادپەروەری لەنێو کۆمەڵگادا.
مەنده‌لاوی داوای لە دەسەڵاتی دادوەری کرد بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی و ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی خۆی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی کۆمەڵگا لە تاوانە ڕێکخراو و نامۆکان.