بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوەر فایق زێدان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە سەربەخۆبوونی دادگا جێبەجێکراوە و بەردەوامیشین لەسەر پەڕەپێدانی سیستەمی دادوەری لەعێڕاقدا.
دادوەر زێدان لە وتەیەکیدا بەبۆنە ڕۆژی دادوەری عێڕاقی کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی سەربەخۆبوونی ڕاستەقینەی دادوەری لە پاش پڕۆسەی ئازادیەوە دەستیپێکرد، ولە ساڵی 2017 بەتەواوی دروست بوو، ئەویش پاش دەرچوونی یاسای ئەنجومەنی دادوەری باڵا ژمارە 45.
وتیشی کە سەربەخۆبوونی دادوەری گرنگترین دەستکەوتە، چونکە دادوەران خوازیارن بەبێ هیچ کاریگەریەک یاسا جێبەجێبەکەن، باوەڕبوونی دادوەران بە سەروەری یاسا یەکێتی عێڕاق و سەقامگیریەکەی پاراستووە.
هەروەها وتی کە هەندێک لایەن خوازیارن کە جومگەکانی دادوەری بۆ لای خۆیان پەلکێش بکەن، درککردنیشمان بە گرنگی ئەو ڕۆڵەی دەیبینین لە دادپەروەریدا سەرمانی خستووە بەسەر ئاڵنگاریەکاندا.
زێدان لەمیانەی وتەکەیدا جەختی لەوەکردەوە کە کۆششگەلێک لەئارادایە بۆ پەڕەپێدانی سیستەمی دادوەری و دامەزراندنی ژێرخانەکەی و گەشەدان بە توانا زانستی و هونەریەکانی کادیرانی دادوەری.