کەشناسی عێڕاق .... باران وبروسکە وبه‌فر دەبێت وپلەکانی گەرماش دادەبەزن

ناوخۆ
  • 23-01-2024, 10:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی کەشناسی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سبەی ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست ساف دەبێت ولەباشووریش هەوراوی دەبێت، لەباکووریش هەندێک هەورو ڕێژنەبارانی سووک دەبارێت، پلەکانی گەرماش لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هەندێک دادەبەزن، لەباکووریش پلەکانی گەرما نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست و باشوور ساف دەبێت ولە باکووریش جاروبار پەڵەهەوردروست دەبێت، پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا  نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت.
    ڕۆژی هەینیش لە ناوەڕاست هەندێک هەوردەبێت و لەباکووریش بارانێکی مامناوەندی دەبارێت، لەباشووریش هەوری باراناوی دروست دەبێت، پلەکانی گەرماش لە باکوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
    ڕۆژی شەممەی داهاتووش لەناوەڕاست هەوردەبێت و لە ناوچەکانی باکووریش ڕێژنەبارانی مامناوەندی دەبارێت، لەباشووریش هەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش لە باکوور هەندێک نزم دەبنەوە، لەباشووریش پلەکانی گەرما هەندێک بەرزتردەبنەوە.