بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی سهید عەمار حەکیم جەختی لە گرنگی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردەوە.
سهید حەکیم لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، نووسیویهتی“ ئێوارەی ئەمڕۆ چاومان به باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا، خاتوو ئیلێنا ڕۆمانۆڤسکی کهوت و باسمان لە پێشهاتە سیاسیهكان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن کرد، وستایشی ئەو ڕۆڵی حکومەتی عێراقمان كرد لە دامەزراندنی ئاسایش و جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتیەکانی دابینکردنی خزمەتگوزاری و تەواوکردنی پڕۆژەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، جەختمان لەسەر گرنگی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە کردەوە، هەروەها ئاماژەمان بەوەدا کە وەستاندنی شەڕەکە ناوچەکە لە پێکدادان و هەڵگەڕانەوەی زیاتر دەپارێزێت، داواشمان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ سەبارەت بەو کارەساتانەی ڕۆژانە لە ناوچە داگیرکراوەکانی خاکەکانی فەلەستین ڕوودەدەن.
سهید حەکیم نووسیویهتی: ئێمە گرنگی کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەنگاونان بۆ پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتمان ڕوونکردەوە، هەروەها گوتمان داعش چیتر هەڕەشەیەکی سەربازی نییە، بەڵکو هەڕەشەیەکی سنوورداری ئەمنییە، بە تایبەتی لهدوای لەدەستدانی لهئامێزگرتنی کۆمەڵایەتییەکەی.