به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئه‌عرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دووپاتیکردەوە، کە عێراق ڕێگە نادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک بەکاربهێنرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ قاسم ئه‌عرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەرپرسی دەزگای هەواڵگری تورکیا، ئیبراهیم گولەن و شاندی یاوەری.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه" لە کۆبوونەوه‌یه‌كدا باس لە دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە کرا، بەتایبەتی بەردەوامیی شەڕی غەززە و کاردانەوەی مەترسیدارەکانی، هەروەها بەردەوامیی هاوکارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بە شێوەیەک کە له‌خزمه‌ت ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا بێت.
ئەعرەجی جەختی لە گرنگی گەشەکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان بەغدا و ئەنقەرە بەگوێرەی پرەنسیپی ڕێزگرتنی یەکترله سەروەری هه‌ردوو وڵات كرده‌وه، ئاماژەی بەوەشکرد كه‌دەتوانرێت هەموو کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە چارەسەربکرێن، ئه‌گه‌ر نیازه‌كان پاك بن، وجەخت لەسەر پێویستی دروستکردنی سیستەمێکی ئەمنی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا كرده‌وه بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری ئەمنی و هەواڵگری، وبەدەستهێنانی سەقامگیری زیاتر و دوورکەوتنەوە لە قەیرانەکان.
لە درێژەی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه" سەبارەت بە شەڕی غەززە، ئەعرەجی ڕوونیکردەوە کەفراوانکردنی بازنەی شەڕ ڕەنگە ناوچەکە و هەموو جیهان ڕابکێشێتە ناو ململانێیەکەوە کە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتان تێکبدات.
هه‌روه‌ها وتی: عێراق ڕێگە نادات خاکەکەی بکرێتە خاڵی دەستپێک بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک، هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی چەندین جار جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندی باش و دراوسێیەتی و ڕێزگرتن لە سەروەری نێوان عێراق و دراوسێکان ، و ڕێگە نەدان بە تێکچوونی پەیوەندییەکان كردوته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه گولەن جەختكرد کە وڵاتەکەی هەروەک چۆن سەیری یەکپارچەیی خاک و سەروەری توركیا ده‌كات به‌هه‌مان شێوه سه‌یری یه‌كپارچه‌ی خاك وسه‌روه‌ری عێراقیش دەکات، وتی" ئاسایشی عێراق و تورکیا یەکە، هه‌روه‌ها گولەن پشتگیری تورکیای بۆ عێراق لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن به‌مرۆڤ دەربڕی،له‌گه‌ڵ پرسی هاوكاریكردن له‌بواری ئاو له‌رێگای لیژنه هاوبه‌شه‌كان و روونیكرده‌وه كه‌هه‌بوونی چه‌كدارانی پارتی كرێكاران زیان به‌ئاسایش وسه‌قامگیری هه‌ردوو وڵات ده‌گه‌ێنن.