بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران دووپاتیکردەوە کە سەرنجی حکومەت لەسەر کەرتی نەوت چڕ بووەتەوە، چونکە هێشتا بڕبڕەی پشتی ئابووریی نیشتمانه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاندووه: محەمەد شیاع سودانی،سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیهكی ئاسایی کرد بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەزارەتی نەوت و پلانەکانی وەزارەت بۆ پەرەپێدان و فراوانکردنی کەرتی نەوتی لە عێراق.
ههروهها لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بەو پلانانە كرا کە وەزارەت دایڕشتووە و ئهوهی كه جێبەجێ کراون خرانهروو بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە کەرتی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنەوەی نهوت هەیە، هەروەها بەرهەمهێنانی وەرگیراو و پلانەکانی گەیشتن بەئاستی دابینكردنی پێویست بۆ ناوخۆ لە ماوەی ئەمساڵدا.
سودانی جەختی لەوە کردەوە كهسەرنجی حکومەت لەسەر کەرتی نەوت چڕ بووەتەوە بەو پێیەی هێشتا بڕبڕەی پشتی ئابووری نیشتمانه، و خێراکردنی گەشەسەندنەکەی ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئاستی نیشتمانی دەبێت، وتهكهزی كرد كه پێویسته بەرپرسانی حکومەت سەرنجیان لەسەر چۆنیەتی دەستکەوتەکانیان بێت، لهبواری دابینكردنی خواستەکانی هاوڵاتیان و ئهنجامدانی گۆڕانکارییەکی چۆری لە ژیانیان و باریبژێویان.
ڕاگەیەندراوەکە ڕوونیکردەوە" كهسەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران کورتەیەک لە دوایین پێشهاتەکانی هەوڵەکانی وەبەرهێنان لە غازی هاوڵدا ئاگادارکرایەوە، ئەمە جگە لە پلانەکانی پەیوەست بە پڕۆژە نەوتییە یەکگرتووەکان و رێگهوتی ڕاگەیاندنی تەواوکەری گهڕی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەتهكان.