وه‌زاره‌تی بازرگانی: لە چالاکییەکانی پێشانگای بەغدا ١٥٠ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی گشتی و تایبەت ئەنجامدراون

ناوخۆ
  • 22-01-2024, 21:11
  • +A -A

    به‌غدا-INA - حەسەن ئەلفواز
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بازرگانی راگه‌یاند پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا سەرکەوتنێکی بێ وێنەی بەدەستهێنا بە بڕی گرێبەست و ڕێککەوتن لەگەڵ کەرتی گشتی و تایبەت لە عێراق و کۆمپانیا عەرەبی و بیانییەکان، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پێشانگاکە وێنەیەکی  به‌جیهان گه‌یاند وپشتڕاستی كرده‌وه‌ کە ژینگەی وەبەرهێنانی له‌بار لە عێراق هه‌یه‌.
    وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی، محەمەد حەنون، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا، به‌كار وچالاكییه‌كانی کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کۆتایی هات، جیاواز بوو لە پێشانگاکانی پێش خۆی لەڕووی ئەو گرێبەستانەی کە لەلایەن کۆمپانیا تایبەتە عێراقییەکانەوە لەگەڵ کۆمپانیا تایبەته‌ نێودەوڵەتیه‌كان کراوه‌، هەروەها ئەو ڕێککەوتنانەی کە لە نێوان لایه‌نی عێراقی وبیانییه‌كان ئه‌نجامدراون، چ لە کەرتی حکومی یان کەرتی تایبەت، لە ڕێگەی ئەو کۆبوونەوانەی کە لەگەڵ ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکان وپیاوانی كاری عێراقی و بیانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ ئەنجامی داوە.
    حەنون جەختی لەوەش کردەوە" پێشانگاکە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا لە ژمارەی ئەو گرێبەستانەی کە کەرتی تایبەت لەگەڵ کەرتی تایبەتی نێودەوڵەتی ئەنجامیاندا، هەروەها ڕێککەوتنەکانی پەیوەست بە هاوبەشی و شارەزایی و ئەنجامدانی کۆنفڕانس و کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان لایەنی عێراقی و ئەو وڵاتانەی کە بەشدارییان لەکۆنفرانس و كۆبوونه‌وەکانی كرد، کە ژمارەیان ١٥٠ ڕێککەوتن و گرێبەستی نێوان کۆمپانیا عەرەبی و بیانییەکان بوو لەگەڵ کۆمپانیا عێراقییەکانی سەر بە کەرتی گشتی و تایبەت، لەنێویاندا ٧٥ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا سعودییەکان بوو.
    ئاماژەی بەوەشکرد" ئەرکی وەزارەتی بازرگانی لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا پەیامێک بو بۆ جیهان کە عێراق لەڕووی ئابووری و ئەمنی و سیاسییەوە سەقامگیرە، هەروەها گەیاندنی ئەو وێنە ئەرێنییەی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا تۆماری کردووە، جا چ لەسەر ئاستی ناوخۆ یان نێودەوڵەتی، ئەمەش بەس بوو بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ژینگەیه‌كی وەبەرهێنانی له‌بار له‌عێراق هه‌یه‌  و هەموو وەبەرهێنەرانی عەرەبی و بیانی دەتوانن بچنە ناو پڕۆژەی گەورەوە لە هەموو ناوچەکانی عێراق، بە ناوچەکانی کوردستانیشەوە، هەروەها زیاتر لە ٢٦ کۆمپانیای کەرتی تایبەت لە پارێزگاکانی هەرێمدا بەشدارییان تێدا کرد.
    فۆڵۆومان بکەن لە: