بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ناسر ساڵح ئەسەدی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری گواستنەوە، تەواوبوونی 600 کم لە چوارچێوەی دیزاینی سەرەتایی ڕێگای گەشەپێدان ڕاگەیاند، لەکاتێکدا دووپاتیکردەوە کە دیزاینە سەرەتاییەکانی ڕێگاکە نزیکە لە تەواوبوون، وتی" لهگهڵ توركیا ڕێککەوتن بۆ دروستکردنی پردێک کە هەردوو وڵات بەیەکەوە ببەستێتەوە.
ئەسەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئێمە گەیشتوینەتە قۆناغی زۆر پێشکەوتوو سەبارەت بە رێگای گەشەپێدان، بەو پێیەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە تورکیا کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا سەبارەت بە پڕۆژەکە و بیرۆکەی بهگهرخستنمان تاوتوێ کرد، ههروهها ڕێککەوتن لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی پڕۆژەکە و پارێزگارەکاندا هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەو كۆسپ وتهگهرانه کە ڕێگری لە کارکردن دەکەن.
ساڵح راگهیاند" ئەوەی دەمێنێتەوە مەودایەکی کەمە لە باکووری عێراق و بەشێکی بەسرە، بەهۆی بوونی پاشماوەی جەنگ و هەندێک ئاستەنگی دیكه کە ڕێگرن لە گەیشتنی کۆمپانیاکانی تاقیکردنەوەی خاکاكه لهو ناچانە، ئاماژەشی بەوەدا کە "زیاتر لە 600 کم لە چوارچێوەی دیزاینی سەرەتایی ڕێگای گەشەپێدان تەواو بووە.
ههروهها وتی" ئێمە لە قۆناغی پەرەپێدانی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانداین بۆ پڕۆژەکە، وڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا هەیە سەبارەت بە دروستکردنی پردێک کە تورکیا و عێراق بەیەکەوە دەبەستێتەوە بە درێژیی نزیکەی 2000 مەتر.
دووپاتیشی کردەوە" دروستکردنی ڕێگای گەشەپێدان بەسەر دوو بەشدا دابەشکراوە، یەکەمیان پلاندانانی ستراتیژی ئابوورییە، دووەمیان ئەندازیاری تەکنیکییە، کە تێیدا قۆناغی زۆر پێشکەوتوومان بریوه، هەروەها گرێبەستەکەمان لەگەڵ کۆمپانیای (ئۆلیڤەروایمان) ئهنجامداوه، کە بیرۆکەی دارایی و ئابووری و مۆدێلی ئابووری بۆ ئەم پڕۆژەیە دایدهنێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە دیزاینە سەرەتاییەکان نزیکە لە تەواوبوون وئهو دیزاینانه دەمێننەوە کە لەلایەن ڕاوێژکاری پسپۆڕەوە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت و دواتر وەک تەندەرێکی جیهانی بۆ بەشداریکردن تێیدا ڕابگەیەنرێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە "پڕۆژەکە کەرتەکانی هەموو پارێزگایەک لەخۆدەگرێت، ئێمەش ئێستاین لێکۆڵینەوە لەوەدهكهین کە لە کوێوە کار لەسەری دەست پێدەکات و ئایا لە بەندەری فاوەوە دەست پێدەکات یان نا سەرەوە.
راوێژكاری سهرۆك وهزیران ئهوهشی خستهروو كهشەمەندەفەری ڕێگای گەشەپێدان لە باشوورەوە بۆ باکوور دەستپێدەکات، هەروەها ڕێگای وشکانی لە باکوورەوە بۆ باشوور دەستپێدەکات و لەیهك کاتدا تەواو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد" كهپێگەی تورکیا زۆرباشه، ئەوان هاوبەشی سەرەکین لە پرۆژەکەدا و دیزاینی ڕێگاوبان و هێڵی ئاسنینیان هەیە کە بە ئەوروپا دەبەسترێتەوە.