به‌غدا-INA
ئه‌مڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریست و دەستبەسەرداگرتنی کۆمەڵێک تەقەمەنی لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، راگه‌یاندووه“ بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان لە لقی فیرقەی شانزدەی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی و بە هاوکاریی هەواڵگری و هێزێک لە لیوای نەوەد و یەک، توانای دەستگیرکردنی دوو ئەندامی باندە تیرۆریستییەکانی داعش کە داواکراون له‌لایه‌ن دەسەڵاتی دادوەریهوه بەپێی بڕگەکانی مادەی (٤/تیرۆر) لە شاری موسڵ لەلای ڕاست لە قەزای ١٧ی تەمموز ده‌ستگیریان بكات، و ڕادەستی لایه‌نه پهیوهندهدیدارهكان بكات.
ئاماژەی بەوەشکرد" مەفرەزەکانی لیوای 92، F16، و دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگریی ورد، توانیان لە گوندی بهتیشه لە ناحیه حەمیدات دەست بەسەر کۆمەڵێک تەقەمەنیدا بگرن کە (35) بۆمبی ده‌ستكرد تێدا بوو، ومەفرەزەکانی هەوڵی ئەندازیاری ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه له‌ناویان برد."