بەغداد/INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ یەکەمین کەرتی ڕێگای خێرای لەعێڕاقدا کردەوە.
وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ کەرتی هاتوچۆی بۆ ڕێگای خێرای لە شاری فەللوجە لەئەنباڕ کردەوە ، ئەمەش بەیەکەمین کەرتی هاتووچۆ دادەنرێت بۆ ڕێگای خێرا لەعێڕاقدا، لەسەردانەکەی وەزیری ناوخۆ بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پۆلیس و ژمارەیەک فەرماندە ونوێنەرانی پارێزگا یاوەری بوون.
وتیشی کردنەوەی ئەم کەرتە لەمیانەی دامەزراندنی 7 کەرتی هاتووچۆدا دێت کەکاریان بۆ دەکرێت، وەک گرنگیدانێکی وەزارەت بە ڕێگا خێراکان و نەهێشتنی ڕووداوی دڵتەزێن لەو ڕێگایانە.