به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، پێداچوونەوەی بە دیزاینەکانی لێواره‌كانی ڕووباری شاری موسڵ کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێداچوونەوەی بە دیزاین و پلانەکانی لێواره‌كانی ڕووباری شاری موسڵ کردووە، کە لەلایەن پارێزگاری نەینەوا پێشکەشکراوه، لەنێویاندا کاری دیراسه‌كردن و دیزاین و جێبەجێکردنی پڕۆژەکە له‌خۆی ده‌گرێت."
ئاماژەی بەوەشکرد" سودانی ڕێنمایی کردووە، لە میانی کۆبوونەوەی دووەم بۆ ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای نەینەوا، پێداچوونەوە بە دیزاینەکانی لێواره‌كانی ڕووباره‌كاندا بکرێت، چونكه شاری موسڵ گرنگییە مێژوویی و کولتووری خۆی هه‌یه.