وەزیری دەرەوە بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەکات سەردانی عێراق بكات

سیاسی
  • 22-01-2024, 17:50
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کرد بۆ ئه‌وه‌ی سەردانی عێراق بكات، بەمەبەستی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی.
    راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی ده‌ره‌وە، کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە: فواد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، لە بارەگای سەرەکی ئاژانسەکە لە ڤیەننای پایتەختی نه‌مسا، کۆبوونەتەوە.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه‌، لەکۆبوونەوەکەدا كه‌ بەکر فەتاح حسێن نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئاماده‌بوو، باسیان لە ئاسۆی هاوکاریی نێوان عێراق و ئاژانس و ڕێگاکانی پته‌وكردنیان کرد، بۆ گەیشتن بەو ئامانجە گەشەپێدانانەی کە عێراق ئاواتەخوازە لە چەند بوارێکدا کە پەیوەندییان بە بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمیەوە هەیە به‌ده‌ست بهێنێت له‌گه‌ڵ تاتووێكردنی ڕۆڵی سەرەکی ئاژانس لە پشتیوانیکردنی وڵاتانی ئەندام لەم چوارچێوەیەدا.
    وه‌زیری ده‌ڕه‌وه‌ جه‌ختی له‌گرنگی بنیاتنانی په‌یوه‌ندیه‌كی بنیاتنه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌که دا كرد به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا به تایبه تی که عێراق به دوای بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئارام و بوژاوه هه‌نگاو ده‌نێت، كه‌خۆی ڕۆڵێکی سه‌ڕه‌کی بگێڕێت له‌سه‌ڕ بنه‌مای دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌کی باش له گه‌ڵ وڵاتان له‌ناوچه‌كه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ داوای لە بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکە کرد لە داهاتوودا سەردانی عێراق بکات.
    له‌لای خۆیەوە گرۆسی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وەزیری دەرەوە دەربڕی،وپێشوازی له‌ بانگهێشتەکەی كرد بۆ سەردانی بەغدا، هاوکات خواستی خۆی دەربڕی بۆ کارکردن لەگەڵ عێراق لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ئەتۆمی و سودوەرگرتن لێی لە چەند بوارێک بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە تەندروستییەوە هەیە، وکارکردن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکەی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسه‌كه‌" تیشکی هیوا".
    گرۆسی جەختی لەوەشکردەوە" كه‌ئاژانسه‌کە چاوی لە عێراقێکی نوێ و نەوەیەکی نوێی ئومێدبەخشە، کە هەوڵبدات بەرەو پێشەوە بچێت لە پەرەپێدانی توانا تەکنیکی و تەکنەلۆژییەکانیدا، هەروەها سوود لە پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان و ژێرخانی خۆی وەربگرێت.