سەرۆکی کۆمار جەخت دەکاتەوەسەر گرنگی ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا دەربارەی قەیرانی ئاو

سیاسی
  • 22-01-2024, 17:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبدوله‌تیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە، جەختی لەگرنگی سازدانی ڕێککەوتنێک کرد لەگەڵ تورکیا
    دەربارەی ئاو.
    بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە سەرۆکی هەواڵگری تورکیا ئیبڕاهیم کاڵن وشاندی یاوەری ، ڕوونیشی کردەوەکە کاڵن سڵاوی سەرۆکی تورکیای گەیاندە سەرۆک کۆماری عێڕاق، وبەهەمان شێوەش سڵاوی سەرۆک کۆمار ئاڕاستەی سەرۆکی تورکی کرا.
    بەپێی بەیاننامەکە سەرۆک کۆمار جەختیکردەوەلە گرنگی ڕاوێژکردن و هەماهەنگی لە لایەنە ئەمنیەکان بەتایبەتی لەبواری تیرۆردا.
    ئاماژەشی بەوهاوبەشیانەکرد کە کەلەبوارەکانی مێژوویی و ئابووری و بازرگانی و ڕۆشنبیریداهەیە، جەختیشی کردەوەسەر پشت بەستن بە گفتوگۆ بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان.
    دەربارەی قەیرانی ئاویش سەرۆک کۆمار جەختیکردەوەلە گرنگی بوونی ڕێککەوتنێک لەنێوان هەردوولا ، ئاماژەشی بەوەکرد کە ژمارەی دانیشتووان هەمیشە لەزیادبووندایە و پێداویستیەکانی ئاو ڕۆژبەڕۆژزیاتردەبێت، هەروەها عێڕاقڕێزلە سەروەری دۆستان و دراوسێکانی دەگرێت، و پێویستە
    لێکگەیشتن دەربارەی سنوورەکان بکرێت.
    هەروەها سەرۆک کۆمار باسی لەو پێشێلکاریانە کرد کە بەرامبەربە شاری سلێمانی دەکرێن، کە پێویستی بە چارەسەری هەیە .
    دەربارەی کێشەی فەلەستینیش سەرۆک کۆمار جەختی لەوەکردەوەکە عێڕاق پشتگیری گەلی فەلەستین دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشی زایۆنیەکان، کەپێویستەبەزووترین کات ڕابگیرێت.
    لەلایەن خۆشیەوە کاڵن پشتگیری وڵاتەکەی بۆ سەقامگیری عێڕاق دووپاتکردەوە بەتایبەتی لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ، ڕوونیشی کردەوە کە سەرۆک کۆماری تورکیا بەنیازە سەردانی عێڕاق بکات ، هەروەها وتی وڵاتەکەی کاردەکات بۆ پەڕەپێدانی پڕۆژەکانی پێشوو کەبڕیاریان لەسەردراوە لەنێوان هەردوولا لەبوای گواستنەوەدا.