باڵیۆزی ئەڵمانیا جەخت دەکاتەوەسەر پابەندبوونی وڵاتەکەی بە گەشەپێدانی ئابووری عێڕاق

ناوخۆ
  • 22-01-2024, 17:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA ـ وسام مەلا
    باڵیۆزی ئەڵمانیا لەعێڕاق کرستین هومان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە وردەکاریەکانی ڕێککەوتنی نوێی لەگەڵ عڕاقدا خستە ڕوو.
    هومان لە وتەیەکیدا لە میانەی واژۆکردنی ڕێککەوتنی بەرنامەی بوژاندنەوەی ئابووری عێڕاق کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی" هێزەکان پاڵنەرن بۆ پابەندبوونی ئەڵمانیا بەرامبەربە عێڕاق بۆ پتەوکردنی  گەشەدانی عێڕاقی ودروستکردنی دەرفەتی کارکردن بەشداریکردن لە ئاشتی وسەقامگیری.
     وتیشی سەرۆک وەزیران لەگەڵ ڕاوێژکار شوڵتز لەبەرلین ڕێککەوتنی دەربارەی بەرنامەیەکی کاری ئەڵمانی عێڕاقی کردووە.
    وتیشی ئەڵمانیا لەساڵی 2014 ەوە بە بڕی 3٫7 ملیاردۆلار بەشداریکردووە لە ئاوەدانکردنەوەو بونیادنانی عێڕاقدا کردووە، بەبەهای 25 ملیۆن دۆلار پشتگیری سنووقی گەشەدانی پڕۆژەکان دەکەین ، کە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران لەبانکی گەشەی دڵنیایی کاری بۆدەکرێت.
    باڵیۆزی ئەڵمانیا وتیشی کە شانازی دەکەم بەوەی کە سنووقی گەشەدان بە پڕۆژەکان زیاترلە 11٫000 دەرفەتی کاری ڕەخساندووە وزیاترلە 12٫000 کاریشی بەرەوباشتر بردووە.
    ڕوونیشی کردەوەکە ئەم چالاکیانە بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێڕاقی و حکومەتە خۆجێییەکان و ڕێکخراوە ناحکومیەکان و هاوبەشانی کەرتی تایبەت و زانکۆکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ئەنجام دەدرێت. 
    هەروەها هومان وتیشی کە پاش پێنج ساڵ کارکردن دەتوانین بەپشت بەستن بەشارەزاییەکانمان و ئەو وانانی فێریان بووین کارەکانمان ئەنجام بدەین.