بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران جەختی لەسەر پێویستی وەستاندنی دەستدرێژی لەسهر غەززە کردەوە، هاوکات دەیڤید کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئەو هەوڵانە دووپاتکردەوە کە بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دراون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لایەن دەیڤید کامیرۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پێگەیشت، ههردوولا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی گشتی ناوچەکە تاوتوێی کرا”.
ههروهها سودانی جەختی لە پێویستی ڕاگرتنی دەستدرێژی لەسهر غەززە و هەنگاوی هاوبەشی نێودەوڵەتی كردهوه بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێ، و کاردانەوەکانی ئەوەی بەسەر گەلی فەلەستین دێت كهئێستا کاریگەری لەسەر دۆخی سەرتاسەری ناوچهكه ههیه.
سهرۆك وهزیران ئاماژە بەهەڵوێستی عێراقیدا سەبارەت بە ههبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی تواناکانی هێزە عێراقییەکان وشکستی تیرۆر و بهرپاكردنی ئاسایش و سەقامگیری، وجەختی لەسەر پابەندبوونی حکومەتی عێراق كردهوه بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش وئارامی بۆ نوێنەرایەتی و باڵیۆزخانە بیانییەکان لە عێراق، هەروەها پاراستنی شوێنی ڕاوێژکارە بیانییەکان.
لهلای خۆیەوە وەزیر کامیرۆن پشتیوانی بەریتانیا بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق، و پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی، جەختیشی لههەوڵە بەردەوامەکانی وڵاتەکەی كردهوه بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەست و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەگەلی فەلەستین.
دەیڤید کامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەو چالاکییە سەربازییەی ئێران کە لەم دواییانەدا هەولێری کردە ئامانج ئیدانهكردهوه.