وەزارەتی ناوخۆ: هەڵمەتی گەورە بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی سواڵکردن هه‌یه‌

ئەمنی
  • 22-01-2024, 15:04
  • +A -A

    به‌غدا-INA - ئەمنە ئەلسەلامی
    ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ راگه‌یاند كه‌ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌کانی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی سواڵکردن نزیکبووه‌، هاوکات به‌ڕده‌وامبوونی ڕێوشوێنه‌کانی بۆ به‌دواوه‌چوونی بانده تاوانکارییه‌کان دووپاتکرده‌وه که‌سوالكردن وه‌كو پێشه‌ به‌كاری ده‌هێنن.
    فەریق میقداد ئەلموسەوی وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی ئەمساڵدا چالاکییەکانی سەبارەت بە دیاردەی سواڵکردن چڕتر دەکاتەوە، وهه‌ر له‌مساڵه‌دا هەڵمەتە گەورەکان ده‌ستپێ ده‌كات بۆ کەمکردنەوەی  دیاردەی سواڵکردن به‌منداڵان یان گروپەکانی تر.
    موسەوی وتی: ئێمە وازمان لە بەدواداچوونی باندە تاوانکارییە ڕێکخراوەکان نەهێناوە کە سواڵکردن و باندەکانی دیکە له‌خۆی ده‌گرێت، هەروەها سواڵکەر و سەرپێچیکاری دیكه‌ لەم ڕووەوە، جەختیشیکردەوە كه‌پێویسته‌ ساڵی ٢٠٢٤ پەرەپێدان به‌ کارەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەسه‌ر هه‌موو ئاستەکان بدرێت.”