بهغدا-INA - ویسام الملا
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی، عەمار سبحی المشهەدانی، تەواوبوونی وردبینیكردن لە ناوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، جەختی لەسەر کارەکان کردەوە بۆ خێرایی زیاتر بهمهبهستی تەواوکردنی حساباتی کۆتایی بۆ ماوەی سێ ساڵ.
مەشهەدانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند: حساباتی کۆتایی ساڵی 2016 بە تەواوی تەواو بووە، هەروەها سەبارەت بە حیساباتی ساڵانی 2017، 2018، و 2019، ئێمە بڕیارمانداوە لە ماوەی ئەمساڵدا تەواویان بکەین، جەختی لەوە کردەوە كهئێمە بە خێرایی زیاتر کاردەکەین، بۆ بەدیهێنانی کاریگەرییە کەڵەکەبووەکان، و رهوانهی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی.
سەبارەت بە وردبینیکردنی ناوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، مەشهەدانی دووپاتی کردەوە کە “دیوانی چاودێری دارایی وردبینی ناوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 30 ڕۆژدا تەواوی کرد، و ئەنجامی وردبینیەکەش ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.