بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران جەختی لە ڕەتکردنەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی عێراق یان هەر پێشێلکارییەکی سەروەری وڵات کردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هۆکاری فراوانبوونی بازنەی ململانێکان لە ناوچەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوامبوونی شەڕ لەغەززە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لە کاسی ئۆلۆنگرن وەزیری بەرگری هۆڵەندا و شاندی یاوەری کرد".
ههروهها وتی"لەکۆبوونەوەیهکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی زیاتركردن هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکاندا تاوتووێ کران، هەروەها پرسه هاوبەشەکان خرانهروو کە لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ هۆڵەندا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، لهدوایی ئهوهی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بانگهێشتنامە فەرمیەی لەلایەن سەرۆک وەزیرانی هۆڵەنداوه پێگهیشتووه”.
سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران"هەوڵەکانی هۆڵەندا لە یارمەتیدانی عێراق لە کاتی شەڕی دژ بە تیرۆر، لە چوارچێوەی ناتۆدا بەرز نرخاند و جەختی لە ڕەتکردنەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی عێراق یان هەر پێشێلکارییەکی سەروەری عێراق کردەوە.
سودانی" پابەندبوونی حکومەت بۆ دابینکردنی پاراستن بۆ نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و ئەو ڕاوێژکارانەی کە لە عێراق کاردەکەن، هەروەها یارمەتیدانی نوێنەرایەتی ناتۆ بۆ ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەی لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەری ڕێککەوتوون دووپاتكردەوە، ئاماژەی بە بڕیارەکەی حکومەتدا بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەنگاونان بۆ ئاستێکی دیکەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانان.
سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە هۆکاری فراوانبوونی بازنەی ململانێکان لە ناوچەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ بەردەوامیی شەڕی غەززە و ئەو تاوانە دڕندانەی کە دەسەڵاتدارانی داگیرکەر دژی گەلی فەلەستین ئەنجامیانداوە، وداوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد فشاربكات بۆ رێگریكردن لهجینۆساید و سیاسەتەکانی کوشتن و برسێتی، ههروهها سنووردارکردنی كردنهوهی بەرەکانی دیکە كهدەبنە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا.
لهلای خۆیەوە ئۆلۆنگرن سوپاسی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، و چالاککردنی پەیوەندییە باشەکانی نێوان عێراق و هۆڵەندا.
وەزیری بەرگری هۆڵەندا دووپاتی کردەوە کەحکومەتی وڵاتەکەی لەگەڵ دیدگای سەرۆک وەزیران هاوڕایە کە سەرکەوتن بەسەر چەتەکانی تیرۆریستی داعش پێویستی بە گۆڕینی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییه و گواستنەوە بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییە پۆختهكان، نهمازه لهدوای پەرەپێدانی تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد كههۆڵەندا سەرکردایەتی ئەرکی ناتۆ لهناوهرهاستی ئهم ساڵدا لهعێراق دەگرێتە ئەستۆ وكار دهكات لهگهڵ حكومهتی عێراق بۆ بهدیهێنانی دیگا نوێیهكه بهرێگای نوێنەرایەتی ڕاوێژکاری ئەوروپییهوه.