بەغداد/ INA
دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە بەشی یەکەمی ئەوپارانەی گەڕاندەوەکە تۆمەتبارێک ڕەوانەی ئیماڕاتی کردووە.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەسپاکی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" فەرمانگەی گێڕانەوە لەمیانەی کۆششەکانیدا توانی بەشی یەکەمی ئەوپارانە بگێڕێتەوەکە تۆمەتبارێک لە بانکێکی ئیماڕات کۆگەی کردبوو.
ڕوونیشی کردەوە کە دادگای تاوانەکانی ناوەندی عێڕاقی لەساڵی 2005 بڕیارێکی زیندانیکرنی هەشت ساڵی دەرکرد بۆ تاوانبارێک کە پاش ڕووداوەکانی ساڵی 2023/4/9، بانکەکانی دزیوە و بڕیاری دەستگرتنیشی دەرکرد بەسەر بڕی 500٫000 هەزار دۆلار کە لەبانکێکی ئیماڕاتدا هەڵیگرتبوو.
هەروەها بەیاننامەکە وتیشی پارە گێڕاوەکە لە ئیماڕاتەوە حەواڵەی بانکی ڕافیدەین کراوە لەڕێی کۆمپانیایەکی تایبەت بە گێڕانەوەی قەرزەکان ، لەم پڕۆسەیەشدا باڵیۆزخانەی عێڕاقی لە ئەبوزەبی ڕۆڵی گێڕاوە.
وتیشی کە لەدەرەنجامی بەدووداچوونەکانمان بڕیارێکی دادگای ئیماڕاتی دەرکرا بەوەی کە تۆمەتبارەکە پێویستە 960٫100 هەزار دۆلار بۆ بانکی ڕافیدەین حەواڵە بکات.