بەغداد/ INA نەساڕ حاجی
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مهزههڕ محهمهد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ناوەڕۆکی بۆچوونی حکومەتی ئاشکراکرد دەربارەی کاراکردنی داهاتە نا نەوتیەکان.
هەروەها مزهر محمد ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە سەرۆکایەتیکردنی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی بۆ ئەنجومەنی کەرتی تایبەت بە بنەمایەکی بنەڕەتی هەژماردەکرێت بۆ پڕنسیپی هاوبەشی ستڕاتیژی لەنێوان دەوڵەت و کەرتی تایبەت، بەشێوەیەک کە داهاتە مرۆیی ومادیەکان کارابکات، بۆ پێشکەوتنی عێڕاق و فرەجۆرکردنی داهاتی نیشتیمانی
لەهەموو بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی بگۆڕو داهاتی سروشتی نانەوتی، کەبەپاڵپشتی یاسایەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت ، بەناوی یاسای چاکسازی ئابووری کە ڕەوانەی پەرلەمان کراوە.
هەروەها وتی ئامانجە ستڕاتیژیە نیشتیمانیەکانی بەرەو پێشبردنی کەرتی تایبەت کەلە بڕیارەکانی ئەنجومەنی کەرتی تایبەتەوە دەست پێدەکات، بەشداریکردنی بازاڕی نیشتیمانی لە بەرهەمهێنانی ناوخۆییدا بەڕێژەی 55٪ بەهەند وەرگرتووە. وتیشی کە ئەم شتە لەمیانەی پشتگیریکردنی دەوڵەت بۆ وەبەرهێنان لە پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت بەدیدێت، بەتایبەتی پڕۆژەکانی بەگەڕخستن ، بەهەمانشێوەش دەستکردن بە پڕۆژەکانی هاوبەشی لە پیشەسازە بگۆڕەکان، کە دەوڵەت بە نەختینە پشتگیریان دەکات بەشێوەیەک گونجاوبێت لەگەڵ گەشەی ئابووری لەمیانەی ستڕاتیژیەتێکدا کە پێنج ساڵ دەخایەنێت.