پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەم هەفتەیە

ناوخۆ
  • 22-01-2024, 12:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە وردەکاریەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سبەی ڕۆژی سێشەممە لەناوەڕاست پەڵەهەوردەبێت و لەباکووریش ڕێژنەبارانی سووک دەبێت و لەباشووریش هەندێک هەوراوی دەبێت، پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست و باکوورنزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
    چوارشەممەش لەناوەڕاست و باشوور ساف دەبێت و هەندێک جار هەوراویش دەبێت بارانی سووکیش دەبارێت کە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات هەندێک دادەبەزن.
    ڕۆژی پێنجشەممەش کەشوهەوالە ناوەڕاست هەندێک هەوراوی دەبێت ولەباکووریش باران دەبارێت و بروسکەی لەگەڵدا دەبێت وتەمومژیش دروست دەبێت، لەباشووریش هەندێک هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست وباشوور نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی هەینیش لەباشوور هەوردەبێت، ولە باکووریش ڕێژنەبارانی بروسکاوی دەبێت، لە باشووریش هەندێک هەوردەبێت وبارانیش دەبارێت، پلەکانی گەرماش لە هەردوو ناوچەی باکوورو ناوەڕاست نزیک ڕۆژی پێشتردەبن، لەباشووریش پلەکانی گەرما هەندێک بەرزدەبنەوە.