بەغداد / INA
وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن هەڵوێستی نەگۆڕی عێڕاق بەرامبەر بە دۆزی فەلەستین دووپات دەکاتەوە.
بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووه راگهیاندووه" جێگری ئەنجومەنی وەزیران وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن چاوی کەوت بە باڵیۆزانی وڵاتانی عەرەبی لە ڤیەننا ، لەمیانەی دیدارەکەدا باس لەبارودۆخی سیاسی و ئابووری کراو تیشکیش خرایە سەر دەرەنجامەکانی کۆنگرەی داڤۆس.
هەروەها باسی سەردانەکەی بۆ ڤیەننا و دیداری لەگەڵ هاووتا نەمساویەکەی کرد، ئاماژەشی بەوەکرد کە کۆبوونەوەیەک سازدەدات لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی وزەی ئەتۆمی وبەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی پیشەسازی لەنووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
جەختیشی لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێڕاق کردەوە بەرامبەربە دۆزی فەلەستین و سەرکۆنەکردنی تاوانەکانی قەوارەی زایۆنی دژبەگەلی فەلەستین لەغەززە.