سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لە هاوتا كوەیتییەكەی دەكات بەبۆنەی دەستبەكاربوونی ئەركەكانی وەك سەرۆك وەزیران

سیاسی
  • 22-01-2024, 00:02
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لە هاوتا كوێتییەكەی شێخ محەمەد سەباح سالم سەباح  كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی ئەركەكانی وەك سەرۆك وەزیران.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایدا هاتووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی  كوێت شێخ محەمەد سەباح سالم سەباح، كە تیایدا بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستەكەی و پێكهێنانی حكومەتی نوێی كوێتی پیرۆزبایی لێكرد، هیوای سەركەوتنی بەردەوامی بۆ حكومەتی كوێت  و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ گەلی برای كوێتی خواست.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكە شایەتحاڵی گفتوگۆی گشتیی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و كۆیت بوو، هەروەها ڕێگاكانی بەهێزكردن و پەرەپێدانیان بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا.