بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ یەكشەممە پشتڕاستیكردەوە كە كوالیتی كارەكانی دەستەی پیشەسازی سەربازی هاوتەریبە لەگەڵ گەشەسەندنی وەزارەتەكە لە توانا و پێداوویستییەكان.
فەریق میقداد موسەوی وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت دوو گرێبەستی لەگەڵ دەستەی پیشەسازیی سەربازی لە بواری ئۆتۆمبێلی شەڕ و كڕینی تفەنگی دروستكراوی ناوخۆ واژۆ كردووە، هەروەها گرێبەستی دیكەش دەبێت بۆ پاڵپشتیكردن وەزارەتەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد : كوالیتی بەرهەمهێنان كە دەستە بەهرەمەندە هاوتەریبە لەگەڵ ئەو پێشكەوتنەی كە وەزارەتی ناوخۆ بەدەستی هێناوە لەڕووی توانا و پێداوویستییەكان، هەربۆیە ڕێكارەكانی نێوان وەزارەت و دەستە بە ئاراستەیەكی دروستدا دەڕۆن و چاوەڕوانی ئەو پێشكەوتنانەن كە وەزارەتی ناوخۆ بەدەستی هێناوە لەڕووی توانا و پێداوویستییەكان، هەر بۆیەش ڕێكارەكانی نێوان وەزارەت و دەستە بە ئاراستەیەكی دروستدا دەڕۆن و چاوەڕێی ئەو پێشكەوتنە دەكەن و وەرگرتنی ژەمە گرێبەستكراوەكان.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆ واژۆكردنی دوو گرێبەستی لەگەڵ دەستەی پیشەسازیی سەربازی بۆ زیادكردنی تواناكانی شەڕی ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی بۆ پاڵپشتی و پەرەپێدانی پیشەسازی سەربازی عێراق، وەزارەتی ناوخۆ دوو گرێبەستی لەگەڵ دەستەی پیشەسازی سەربازی واژۆ كرد.
ئاماژەی بەوەشكردووە : گرێبەستی یەكەم كڕینی زرێپۆشی چەكداری جۆری ئاۆرتیك ی لەخۆگرتبوو، گرێبەستەكەی دیكەش گرێبەستێك بوو بۆ كڕینی تفەنگ بۆ فەرماندەیی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و جەختیشیكردەوە گرێبەستی دیكەی دواتر هەیە، لەنێویاندا فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، ئامێرەكان، و ئەوانی تر، بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی شەڕكردن و ئامادەیی وەزارەتی ناوخۆ.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوە كردووە بەپێی بەیاننامەكە : بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازییە سەربازییەكان سوپاسی وەزیری ناوخۆی عێراقی كردووە، عەبدولئەمیر شمری بۆ بەردەوامی پاڵپشتیكردنی بۆ دەستەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : وەزارەتی ناوخۆ ئەو یەكەم وەزارەت كە كاریان كرد بۆ پشتگیریكردنی دەستەكە بە شێوەیەكی بەرچاو.