بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"بیلال سەباح حسێن حەمودی " وەک سەرۆکی نوێی دەستەی بەرێوەبردنی بانکی بازرگانی عێراق دەستبەکاربوو.
بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- ئەمڕۆ "بیلال سەباح حسێن حەمودی " وەک سەرۆکی نوێی دەستەی بەرێوەبەردنی بانکی بازرگانی عێراق و سەرۆکی دەستەی کارگێڕی دەستی بە ئەرکی کارەکانی کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەم گۆرانکاریانە لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆکی حکومەتدایە،دوای کۆتایی هێنان بەئەرکەکانی سەرۆکی پێشوو محەمەد محەمەد جەواد کازم لە ئەرکەکانی وەک سەرۆکی بانکەکە.