بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە ، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڤێننا،هاوکات لەسەردانەکەیدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لە بواری ڕاوێژکاری سیاسی لە نێوان عێراق و نەمسا واژۆ دەکات.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :-ئەمڕۆ "فواد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڤێننا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- فوئاد حسێن وەزیر دەرەوە لەگەڵ "ئەلیکساندەر شاڵنبێرگ " وەزیری دەرەوەی کۆماری نەمسا بۆ کاروباری ئەوروپا و نێودەوڵەتی،یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لە بواری ڕاوێژکاری سیاسی لە نێوان هەردوو وڵات لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی نەمسا واژۆ دەکات ، بەئامادەبوونی بەکر فەتاح حسێن باڵیۆزی کۆماری عێراق لە ڤیەننا،و "ئەندریاناسی" باڵیۆزی کۆماری نەمسا لە بەغدا.