بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ساڵح مەهدی حەسناوی"وەزیری تەندروستی ، جەختی لە گرنگی دروستکردنی دامەزراوەی تایبەت کردەوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە،هاوکات ئاماژەی بە پەرەپێدانی پلانێکی فراوانکرد لە ساڵی 2024دا بۆ دەستپێکردنی چەندین بەرنامەی تەندروستی بۆ باشترکردنی دۆخی تەندروستی بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان.
وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- ئەمڕۆ "ساڵح مەهدی حەسناوی "وەزیری تەندروستی،سەرپەرشتی کۆبوونەوەی هەفتانەی کرد بە ئامادەبوونی بریکار و ئەمیندار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە بارەگای وەزارەت بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک بابەت کە لە بەرنامەی کاردا ئاماژە ی بۆکرابوو.
بەپێی بەیاننامەکە ، لە میانی کۆبوونەوەکەدا،کە بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا میوانداری کرابوو ، بەدواداچوون بۆ کار و پەرەپێدانی پرۆژەی ناوەندەکانی توێژینەوە لە پارێزگاکە کرا .
بەگوێرەی بەیاننامەکە :- حەسناوی جەختی لە گرنگی دروستکردنی دامەزراوەی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە کردەوە، هەروەها پەرەپێدانی ئەوانەی کە هەن،هەر لە دابینکردنی ستافی پزیشکی و پەرستاری و دابینکردنی دەرمان بەپێی پێویستی و ئەولەویەتەکانی ناو بەرنامەکانی حکومەت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-پێویستە بە گرنگی و سەلامەتی پیشەییەوە ڕێکارەکانی بەرگری شارستانی پەیرەوبکرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە ئاگر و ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە .
هەروەک جەختیشیکردەوە :- کە ئاشنابوون بە یاسا و ڕێنماییەکان هۆکارێکی سەرەکییە بۆ سەرکەوتنی هەر کارێک.
"حەسناوی" ڕاشیگەیاند:- کە وەزارەتی تەندروستی لە ساڵی 2024 پلانێکی فراوانی هەیە بۆ دەستپێکردنی چەندین بەرنامەی تەندروستی بۆ باشترکردنی دۆخی تەندروستی بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان.