بەغداد-INA
"عومەر بەرنجی " بریکاری وەزیری دەرەوە لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری دیبلۆماسی عومان کۆدەبێتەوە
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەکەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- لە پەراوێزی نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی لوتکەی بزووتنەوەی بێلایەنەکان کە لە کەمبالا پایتەختی ئۆگاندا بەربەڕێوەدەچێت "عومەر بەرزنجی " بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری فرەلایەنە و کاروباری یاسایی لەگەڵ "شێخ خەلیفە حارسی " بریکاری وەزیری دەرەوەی عومان بۆ کاروباری دیپلۆماسی کۆبوویەوە.
بەپێی بەیانناکەکە لە میانی کۆبونەوەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا پەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکاری لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی لە بوارەکانی پشتیوانی یەکتر بۆ بەدەستهێنانی هەڵوێستی نێودەوڵەتی و پێکەوە کارکردن بۆ گەیشتن بە پرەنسیپ و ئامانجەکانی جولەی وڵاتانی بێلایەن و گروپی ٧٧ لەگەڵ چین.
لای خۆیەوە "شێخ خەلیفە حارسی"ستایشی قووڵایی پەیوەندیی برایەتی نێوان هەردوو وڵاتی برای کرد و جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی کرد بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگی لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان.