بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،بەتۆمەتی گەندەڵی و خراپ بەکار هێنانی دەستەڵاتەکانی و پێچەوانە کارکرنی لەو ئەرکەی پێ سپێردرابوو ، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی فەرمانی بانگهێشتکردن و لێکۆڵینەوەی لە دژی بەڕێوەبەری گشتی پێشوی دەستەی گشتی گومرگ ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکانی دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافەی تایبەت بە چاوخشاندن بە کەیسەکانی دەستپاکی و سپیکردنەوەی پارە و تاوانی ئابووری،بڕیاریدا بەڵێکۆڵینەوە و بانگهێشتکردنی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی دەستەی گشتی گومرگ،کە تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی زەقی ڕێنماییەکان و ڕێگەی هاتنە ژوورەوەی بڕی چیمەنتۆ داوە، بەبێ ئەوەی باجی گومرگ بسەپێنێت.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- تۆمەتبار بە ئەنجامدانی ئەو کارە بووەتە هۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی، بۆیە دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە بڕیاری لێپێچینەوەی دەرکردووە،بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (331) لە یاسای سزادان.