بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە ، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی ڕاگەیاند کە هێرشیانکردبویە سەر ماڵی هاووڵاتییەک لە بەغدا.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەزگای هەواڵگریدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- دوای وەرگرتنی زانیاری وردو دروست سەبارەت بە هەڵدانی نارنجۆکێک بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییەک لە لایەن چەند کەسێک لەبەشی ڕەسافەی بەغدا،دەستبەجێ تیمێکی کاری هەواڵگری پێکهێنرا و زانیاری کۆکرایەوە،لە ئەمجامدا توانیویانە سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە بەڕاشکاوی دانیان بەوەدا ناوە کە ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە.
وەک ڕاگەیەندراوکە ئاماژەی پێداوە:- لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری پۆلیسی فیدراڵی ئۆپەراسیۆنێکی جیایان ئەنجامدا و توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە بۆمبێکی لەناو ئۆتۆمبێلی ژنێک لە بەغدا دانابویەوە .
ڕاگەیەندراوەکە روونیشیکردۆتەوە :- تۆمەتباران ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدارەکان کراون بۆ وەرگرتنی سزای خۆیان، لەو ڕوانگەیەشەوە داوای لە هاوڵاتیان دەکات لەڕێگەی هێڵی گەرمی بێبەرامبەر (144)ەوە لە چەتە تیرۆریستییەکان و کەسانی دەرەوەی یاسا ئاگاداریان بکەنەوە .