دەستەی پیشەسازی سەربازی: ئێمە ڕۆڵێکی سەرەکیمان هەبووە لە پشتیوانیکردن لە سەروەری وڵات

ئەمنی
  • 21-01-2024, 13:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە ،دەستەی پیشەسازی سەربازی ڕایگەیاند کە ڕۆڵێکی گەورەی گێڕاوە لە پشتیوانیکردن لە پاراستنی سەروەری وڵات،هاوکات جەخت لەسەر پێویستی پشتگیریکردنی حکومەت لە ئاراستەی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت بۆ باشترکردنی ژینگەی کارکردن کردووەتەوە.
    لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمڕۆ "مستەفا عاتی حەسەن " سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی سەربازی،پێشوازی لە "ستیڤن هیتچن" باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
    سەرۆکی دەستەکە لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەختی کردەوە کە دەستەی پیشەسازیی سەربازی ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە پاڵپشتیکردنی سەروەری وڵات لە ڕێگەی پیشەسازییە بەرگرییەکانەوە،ئەوە جگە لە بوژاندنەوەی ئابووری عێراق،لە ڕێگەی دەستپێشخەرییە جۆراوجۆرەکانییەوە.
    "عاتی" ئاماژەی بەوەشکرد:- پێویستە پشتگیری لە هەوڵەکانی حکومەت بکرێت بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کەرتی تایبەت و باشترکردنی ژینگەی کارکردن بەمەبەستی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی و پێداچوونەوەی بە میکانیزمی کاری بەرهەمهێنانی سەربازیدا بە پێی مەرجەکانی یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
    لای خۆیەوە باڵیۆز "ستیڤن هیتچن" پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی خۆجێیی عێراق و جێبەجێکردنی بەرنامە پێشکەوتنەکانی دووپاتکردەوە.