نەجەف-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"حەیدەر رەحیم " سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی مەزارگەی عەلەوی پیرۆز بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند :- کە مەزارگەی عەلەوی دەستپێکردنی چالاکییەکانی ئەم هەفتەی بەبۆنەی لەدایک بوونی ئیمام عەلی (سلاوی خوای لێبیت) بەڕێوەدەبات کە بریتییە لە ئەنجامدانی فێستیڤاڵی شیعر و ئەدەب و سەکۆی ڕۆشنبیری کە تیایدا چەندین ئایین و مەزهەب لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەشدارن.