وەزارەتی کشتوکاڵ: زۆرێک لە وڵاتان داواکاریان پێشکەش بەعێراق کردووە بۆ وەبەرهێنان لە بواری تەکنەلۆژیای ئاودێری مۆدێرندا

ناوخۆ
  • 21-01-2024, 13:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ خواستی هەندێک وڵاتی بۆ کارکردنی هاوبەشی و وەبەرهێنان لە عێراق بە تایبەتی لە بواری تەکنۆلۆژیای ئاودێری هاوچەرخ ئاشکرا کرد،هاوکات گرێبەستی کڕینی هەزاران سیستەمی ئاودێری مۆدێرن بە قەبارەی جیاواز لە بودجەی تەشغیلی دەخاتەروو.
    "ئەیاد بولانی" بەڕێوەبەری گشتی بەشی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئۆفەری وەبەرهێنان لە زۆر وڵاتەوە لە بواری پڕۆژەی کشتوکاڵیدا پێشکەشی وەزارەت کراوە، بەڵام تا ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە، چونکە وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵدا پێویستی بە کاتە،بۆ ئەوەی شوێنی گونجاو هەڵبژێریت و شیکاری خاک و سروشت و بڕی ئاو و کۆگای بۆ بکەی،بە تایبەت کە زۆربەی وەبەرهێنانە نوێیەکان لەو ناوچانەدان کە پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن.
    "ئەیاد بولانی" ئاشکراشیکرد کە ئەو وڵاتانەی داوای وەبەرهێنانیان کردووە پڕۆژەکانیان بە هەمەچەشن دیارکردوە ، لەوانەش وەبەرهێنان لە بەرهەمە ستراتیژییەکان و پڕۆژەی تەواوکەر، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەموو ئۆفەرەکان ئێستا لە پرۆسەی گفتوگۆدان.
    ڕاشیگەیاند :- کە لە ژێر ڕێنماییەکانی "محەمەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیران و "عەباس عەلیاوی" وەزیری کشتوکاڵ جەختی لەسەڕ ڕەوتی بەکارهێنانی تەکنیکی ئاودێری هاوچەڕخ دەکاتەوە.
    ووتیشی :عێراق پێویستی بەهەوڵێکی چڕ و پڕ هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بەڕەو تەکنەلۆجیا مۆدێرنەکان بڕوات،کە گونجاو بێت لەگەڵ ئەو  تەحەددایانەی کەشوهەوا کە لەسەر ئاستی جیهان ڕوویانداوە.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- بۆ پێشکەشکردنی هەر پڕۆژەیەک لە ئێستادا لە وەزارەت، یەکێک لە مەرجەکانی پشت بەستنە بە  تەکنەلۆژیای مۆدێرن.
    هەروەک ووتیشی :- داواکاری کاردکردن لە سعودیە و ئیمارات و ئێرانەوە هەیە، بۆ  وەبەرهێنان لەو بوارەدا بەتایبەتی لەبواری تەکنەلۆژیای ئاودێری مۆدێرن.
    ئەوەشی خستە روو ؛- بەفەرمانی " محەمەد شیاع سودانی "سەرۆک وەزیران بڕی (100)ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ سیستەمی ئاودێری مۆدێرن،هەروەک وەزارەت گرێبەستێکی لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی هەیە بۆ کڕینی 450 سیستەم لە بودجەی ئاسایشی فریاگوزاری و تشغیلی، هەروەها قەرزێک لە بودجەی وەبەرهێنان هەیە بە نزیکەیی (300) ملیۆن دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای پاوەر نەمساوی بۆ کڕینی (5000-6000) سیستەمی قەبارە جیاواز.