بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ،شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستپێکردنی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی وەعد و لحەقی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە:- بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان و پلاندانانی مەیدانی لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە،یەکە ئەمنییە جیاوازەکان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ پاشماوەکان و ئەندامانی چەتەکانی داعشی تیرۆریست.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لە قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی 'وەعدوحەق بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی لە چوارچێوەی کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە و سەڵاحەدین و دووز و کەرکوک و سامەڕا و لە چەند ناوچەیەک پێگەکانی ئەو رێکخراوە کرانە ئامانج بۆ کۆتایی هێنان بە پاشماوە و پێگە و حەشارگەکانیان کە ناوە ناوە کاری تیرۆریان تێدا ئەنجام دەدا.