بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاشکرایکرد کە لە بودجەی ساڵی 2024دا بڕیار لەسەر گۆرانکاری موچەو و پلەبەرزکردنەوە دەدرێت.
"موستەفا گەرعاوی ئەندامی لیژنەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بە یەکخستنی موچە، مەلەفی مووچە ڕێکدەخات،هەروەها هەرچی پەیوەستە بە پلەبەرزکردنەوە لە بودجەی ساڵی 2024 بڕیاری لەسەر دەدرێت لەسەر گۆرانکاری مووچە و سەرجەم شایستەکانی فەرمانبەران بەپێی ئەوەی لە بودجەی تەشغیلی بۆی تەرخاندەکرێت.
گەرعاوی ووتیشی:- لیژنەکە بەدواداچوون بۆ مەلەفەکان دیاریدەکات، دوای ئەوەی داتا و خەرجییە ڕاستەقینەکانی لە ماوەی ساڵی 2023 دیاری دەکات، پاشان هەمواری خشتەی 2024 دەکات.