بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"دادوەر حەیدەر حەنون " سەرۆکی دەستەی دەستپاکی،داوای پشتیوانی لە سیستەمی ڕێکخستنەوە و بنبڕکردنی دیاردەی گەندەڵی و دادگاییکردنی تاوانباران دەکات.
لەبەیاننامەیەکی دەستەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایداهاتووە:-دادوەر "حەیدەر حەنون"سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، لە میانی وتارەکەیدا لە یەکەم کۆنفرانسی زانستە یاسایی و سیاسییەکان کە لەلایەن کۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەکانی زانکۆی عێراقی بەڕێوەچوو، بەناونیشانی (پەیوەندی نێوان دیموکراسی و ڕژێمەکان)،جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی بناغەکانی سیستەمی دیموکراسی لە عێراق و پاراستنی دامەزراوە دەستوورییەکانی لەو مەترسیانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە کردەوە،کە مەترسیدارترینیان گەندەڵییە.
ئاماژەی بەوەشدا :- کە لە دەستوور بەڵگەنامەی باڵای یاساییە هەیە لە دامەزراندنی دامەزراوەکانی فیدراڵی،کە گرنگترینیان دەستەی دەستپاکی فیدراڵییە، بەپێی مادەی (102)،بە ئامانجی پاراستنی دەستکەوتەکانی سیستەمی دیموکراسی.
بەگوێرەی بەیاننامەکە "حەنون" ئاماژەی بۆ ئەوەشداوە :- بەردەوام پێویستیمان بە دروستکردنی دەستەی چاودێری هەیە، کە لە کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان دژ بە گەندەڵی جەختی لەسەرکراوەتەوە،بۆ ڕووبەرووبونەوەی مەترسی گەندەڵی و تێکدانی دامەزراوە و بەهاکانی دیموکراسی، کە مەترسی دەخاتە سەر گەشەپێدانی بەردەوام و سەروەری یاسا،کە پەیوەندییەکانی گەندەڵی بەجۆرەکانیەوە تاوانەوە،بەتایبەتی تاوانی ڕێکخراو و تاوانی ئابووری،لەوانەش سپیکردنەوەی پارە مەترسی لەسەر سەقامگیری سیاسی وڵات درووستدەکات ،کە دەستەڵاتی چاودێری،بە هاوکاری لەگەڵ باقی چالاکییە فەرمی و کۆمەڵایەتییەکان، توانای کەمکردنەوەی ئەم مەترسیانەی هەیە.
"حەنون" هۆشداریدا لەوەی کە "گەندەڵی زیانێکی زۆر بە دامەزراوە دیموکراتییەکان و ئابوورییە نەتەوەییەکان و سەروەری یاسا دەگەیەنێت و بە گەورەترین تەحەدا و مەترسیدارترین دوژمن کە ڕووبەڕووی دەوڵەت و دیموکراسی و گەشەپێدان و تەواوی سیستەمی سیاسی" وەسفی کرد.