ئەعەرەجی و باڵوێزی ئێران جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگ دەکەنەوە

سیاسی
  • 20-01-2024, 19:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"قاسم ئەعرەجی"ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و "محەممەد کازم سادق " باڵیۆزی ئێران لە عێراق تەئکیدیان کردەوە کە  پێویستە هەموو کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە:- ئەعەرەجی لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە "محەمەد کازم سادق" باڵیۆزی ئێران لە بەغدا.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەعەرەجی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران پێداچوونەوەیانکرد  بە دۆخی گشتیی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکەدا، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و جەختکردنەوە لەسەر چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە.
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە:- هەر لە میانی دیدارەکەدا جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و گەلانی دۆست کرایەوە،لە گرنگی پەرەپێدان و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییە مێژووییە و ڕێزگرتن لە سەروەری هەردوو وڵات، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و سەقامگیری لە ناوچەکەدا درووستبکات.
    لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی ئێران رایگەیاند کە بەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە  بەردەوامبوون و پەرەپێدانی پەیوەندی ستراتیژییە لەگەڵ عێراق، هەروەک ئاماژەی پێدا :- دەتوانرێت هەموو کێشەکان بە لێکتێگەیشتن و وتووێژی بنیاتنەر چارەسەر بکرێن.