بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،رایگەیاند:- کە ئەمڕۆ عێراق لەسەر ڕێگای خۆیەتی، هاوکات پابەندبوونی حکومەتی بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم پڕۆژەکان دووپاتکردەوە.
"سودانی" لە چاوپێکەوتنێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاوی دەکاتەوە،ئاماژەی بەوەدا:-کە ئەمڕۆ عێراق لەسەر ڕێگای ڕاستی خۆیەتی و پڕۆژەی یەکتر برینی هونەرە جوانەکان ، پرۆژەیەکی سادەیە و ئامانج و تەموحی گەورەتر هەیە.
ووتیشی :- پرۆژەی یەکتر بڕی هونەرە جوانەکان لەچوار چێوەی جێ بەجێکردنی بەڵێنی حکومەتەوەیە سەبارەت بە پێشکەشکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان.
"سودانی " جەختیشیکردەوە:- کە پڕۆژەکان بەپێی کاتی دیاریکراو یان کەمتر لە کاتی خۆی تەواو دەکرێن.
هەروەک ڕاشیگەیاند:- کە کارکردنی خێرا لە هەموو پارێزگاکان بەردەوامە و حکومەتیش پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی هەموو پڕۆژەکان دووپاتدەکاتەوە.