نەوت پووچەڵكردنەوەی قاچاخی 61 تانكەری قیر و پاشماوەی نەوتی ئۆكسجینكراو ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 20-01-2024, 15:42
  • +A -A

    بەغدا – INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی نەوت پووچەڵكردنەوەی قاچاخی 61 تانكەری هەڵگری قیر و پاشماوەی نەوتی ئۆكسجینكراوی بەسڕە ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان حسێن تالیب لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: دەستەی پشكنین لە كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان بە هاوكاری لەگەڵ لایەنە ئەمنییە پاڵپشتییەكان، پووچەڵكردنەوەی ئۆپەراسیۆنی قاچاخچێتی 61 تانكەر كە قیر و گڵی سپی و پاشماوەی ئۆكسجینكراویان هەڵگرتبوو كۆمپانیای نەوت لە پارێزگای بەسڕە، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئۆپەراسیۆنەكە لەسەر بنەمای زانیاری بووە سەبارەت بە هەندێك كەس كە هەوڵی قاچاخكردنی قیر و هەندێك بەرهەمی نەوتیان داوە.
    تالیب گوتیشی : تیمێكی كار لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و فەرماندەیی هێزە دەریاییەكان و لقی دەستەكە لە پارێزگای بەسڕە پێكهێنرا، كە تیایدا هەڵكوتانە سەر یەكێك لە كۆشكەكان (مراب) لە ناوچەی خۆر زوبەیر و ژمارەیەك تانكەر كە باركرابوون بە بەرهەمی ئامادەكراو بۆ قاچاخ كۆنترۆڵكران، ئەوانیش بەم شێوەیە: 29 تانكی باركراو بە قیر ئۆكسجین، 29 تانكی بە پاشماوەی نەوت، 2 تانكی بە مادەی سپی سەفوا، و 1 تانكی بە پاشماوەی سەفوا.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی  : بەپێی یاداشتێكی دادوەری 63 تۆمەتبار دەستگیركراون و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.