ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: لەناوبردنی تەواوەتی حەشارگەكانی داعش لە دۆڵی شای لە كەركوك

ئەمنی
  • 20-01-2024, 14:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەناوبردنی تەواوەتی حەشارگەكانی تیرۆریستانی داعشی لەدۆڵی شای سەر بە پارێزگای كەركوك ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكاندا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : فڕۆكەی (سزنا كرفان)، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (وەعد حەق) و بە زانیاریی هەواڵگریی ورد و پلاندانان و بەدواداچوونی شانەی ئامانجدار/فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، هێرشێكی ئاسمانی چەقێنەری ئاراستەی شانە تیرۆریستییەكانی داعش كرد لە دۆڵی شای/كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەم حەشارگەیە بە تەواوی وێران بوون لەكاتێكدا هێزێك لە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری دەستیكرد بە گەڕان و پشكنینی شوێنەكە بە ئامانجی دیاریكردنی زیانەكانی توخمە تیرۆریستییەكان لەم شوێنەدا.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو حەشارەگەی داعش كە هێزی ئاسمانی كردوویانە ئامانج، لەنێو ئەو حەشارگە گرنگانە دادەنرێت كە بەزۆری توخمە تیرۆریستییە تاوانكارییە نائومێدكراوەكان تێیدا دەجوڵێن.