بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران یەكەمین پڕۆژەی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆی لە بەغدای پایتەخت، بە كردنەوەی پردی هونەرە جوانەكان كردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیادا هاتووە:محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران یەكەم پڕۆژەی بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە بەغدای پایتەخت، بە كردنەوەی پردەكە لە چوارڕێیانەكە دەستپێكرد لە كۆلێژی هونەرە جوانەكان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سەرۆك وەزیران ناوی پردەكەی ناوناوە بەناوی هونەرمەندی شێوەكاری كۆچكردوو (فایق حەسەن).