دەستەی کەشناسی پێشبینی دەکات لە رۆژانی داهاتوو گۆڕانکاری لە کەش و هەوای وڵات رووبدات

ناوخۆ
  • 20-01-2024, 12:10
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی گۆڕانی لە پلەی گەرما دەكات.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، و لە ناوچەكانی باكور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرماش دەگۆڕدرێن وهاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست، و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ناوچەی بەشی باشووری وڵات.
    رۆژی دووشەممە، كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی ناوەڕاست، لە ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك كە ڕەنگە لە هەندێك كاتدا لە ناوچەكانی باشوور ڕەشەبا بێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی پلەكانی گەرما ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.
    دۆخی كەشوهەوای پێشبینیكراو بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەوەیە كە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك لە ناوچەی باكور، هەروەها لە ناوچەكانی باشووریش نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، و پلەكانی گەرما لە بۆ ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی باكووری وڵات نزیك دەبنەوە.
    پێشبینییەكانی كەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەوە خراوەتەڕوو، كەشوهەوا لە دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارانێكی كەم لە دەڤەری باكوور هەور دەبێت، هەروەها ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن لە ڕۆژی پێشووترەوە لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.