بەغداد - INA
وەزارەتی ئاوەداكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانی ، ئەمڕۆ هەینی، كردنەوەی پردی هونەرەجوانەكان لە بەغداد وەك یەكەم پڕۆژە كە لە یەكەم پاكێجی پڕۆژەكانی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆدا تەواوبكرێت، ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری گشتی بەشی ڕێگاوبان و پردەكانی وەزارەت، حسێن جاسم موسەوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سبەینێ شەممە، شاهیدی كردنەوەی یەكەمین پڕۆژەی یەكەم پاكێجی پڕۆژەكانی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ دەبین، كە پڕۆژەی پەرەپێدانی چوارڕێیانی هونەرە جوانەكان نوێنەرایەتی دەكات، كە دوو پردی درێژی 420 مەتری لەگەڵ نزیكبوونەوەكانیان لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو دوو پردە ئاسانكاری بۆ هاتوچۆكردن لە چوارڕێیانی سەرافیە بۆ زانكۆی موستەنسرییە و بەپێچەوانەوە دەكات، جگە لەوەش پڕۆژەكە بریتیە لە قیرتاوكردن و پەرەپێدانی شەقامەكانی نزیكی كە بەرەو چوارڕێیانەكە دەچن، لەگەڵ دانانی ئاماژە و نیشانەكانی هاتوچۆی پردەكان.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات