روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی .. عەوادی ژمارەی فەرمانی دەستگیركردن و ئۆپەراسیۆنەكانی گەڕاندنەوە ئاشكرادەكات 

سیاسی
  • 19-01-2024, 20:00
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وتەبێژی حكومەت باسم عەوادی، ئەنجامی هەوڵەكانی حكومەت بۆ بەدواداچوونی ئەو كەسانەی بە تۆمەتی گەندەڵی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق داواكراون و ژمارەی ئەو فەرمانی دەستگیركردنانەی ئاشكرا كرد كە دەرچووە، و راشیگەیاند: 25 داواكراو گەڕێنراونەتەوە، و ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، فەرمانی داوە بە ڕادەستكردنەوەی داواكراوەكان وەك یەكێك لە فاكتەرەكانی هەڵسەنگاندنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەر وڵاتێكدا.
    عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ساڵی ڕابردوو ساڵی دروێنە بوو لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ئەنجامەكەی زۆر ڕوونە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ماڵپەڕی دەستەی دەستپاكی نیشتمانی و بەدواداچوون بۆ ئەو هەواڵ و ئامارانە بكەن كە خراوەتەڕوو و ساڵانی 2023 لەگەڵ ساڵی 2022 و 2021 بەراورد بكەن، وەكو ئێمە سەرنجی بازدان لە ژمارەدا دەدەین لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی كەسانی داواكراو، و وتیشی: ساڵی ڕابردوو، دەستەی دەستپاكی توانی 18 كەسی داواكراو بگەڕێنێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بە شێوەیەكی شەخسی ئەم دۆسیەیە لە ڕێگەی ڕۆڵ و چالاكیی و ڕاپۆرتەكانی دەستەی دەستپاكییەوە پەسەند دەكات، جگە لە دادگا تایبەتەكانی عێراق، و وتیشی: ئەوەی ساڵی ڕابردوو ڕووی دا لەڕووی كاری گەورەی دەستەی دەستپاكییەوە، جەخت لە جددیەتی حكومەتی عێراق دەكاتەوە لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم دۆسیەیەدا و سووربوونی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و كەمكردنەوەی گەندەڵی، یەكێكە لە پێنج ئەولەویەتەكانی حكومەت كە بەرنامەی حكومەتی بە تەواوی لەسەری داڕێژراوە.
    ڕاشیگەیاند: كاتی كۆنفرانسی بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بەڕێوەچوو، مەبەست لێی ئەوەبوو كە پەیامێك بۆ هەموو دامودەزگاكان بنێرێت كە كۆنفرانسەكە لە سەرەتای ساڵی نوێوە دەستیپێكردووە و پرسی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە پلەی یەكەمدایە.
    سەبارەت بە چۆنیەتی داوای ڕادەستكردنەوەی داواكراوانی عێراق لە وڵاتان، عەوادی ڕوونیكردەوە: لە پێشكەشكردنی داواكارییەكەدا، دۆسیەكانی تۆمەتباركردن و ئەو پارەیەی كە دەبێت وەربگیرێتەوە، بەڵگەی لەسەرە، هەروەها هاوكاریی عێراق لە ڕادەستكردنەوەی داواكراوانی تۆمەتبار بە وڵاتان پشتڕاستدەكرێتەوە و دەبێت وەڵامدانەوەكەش بەپێی بنەمای بەرامبەرایەتی بێت.
    ڕاشیگەیاند: ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی عێراق، لەوانەش وەزارەتی دەرەوە، ئەوەیە كە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتان و جێبەجێكردنی سیاسەتی دەرەوە نابێت تەركیز لەسەر بازرگانی و ئابووری بێت و دەبێت سەرنج لەسەر هاوكاری ئەمنی و هەواڵگری و ڕادەستكردنەوەی كەسانی داواكراو بێت ، جا كارمەندانی ئەمنی بن یان ئەوانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی یان هەر تاوانێك لە دەرەوەی عێراق، یەكێكە لە هۆكارەكانی هەڵسەنگاندنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتان، هەربۆیە هەر پەیوەندییەك لەگەڵ هەر وڵاتێكدا دەبێت ئەم بابەتە وەك یەكێك لە ئەولەویەتەكانی بێت.
    عەوادی جەختیكردەوە: لە پێویستی پشتگیریكردن لە پرۆسەی وەرگرتنەوەی داواكراوان بە لایەنی یاسادانان و ڕێككەوتن لەگەڵ وڵاتان، هەروەها بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان، ناوخۆ و دەرەوە، و دەزگا ئەمنییەكان بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتن بۆ هاوكاری ئەمنی و هەواڵگری و ئاڵوگۆڕی كەسانی داواكراو و زانیاری، رونیشیكردەوە: ئەم ڕێكەوتنانە پرۆسەی ڕادەستكردنی كەسانی داواكراو و پارەی قاچاغ دەگرێتەوە.
    دووپاتیشیكردەوە: لە چوارچێوەی بازنەی داواكراوان 55 كەس هەن، هەروەها فەرمانی ڕادەستكردنەوەیان بەرامبەریان پێشكەش كراوە و ڕەتكراونەتەوە، چونكە ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی ئەو وڵاتەیان وەرگرتووە كە تێیدا نیشتەجێن، هەرچەندە لەلایەن عێراقەوە داواكراون، و ئەو وڵاتانە ڕەتیدەكەنەوە كەسانی داواكراو ڕادەستبكەنەوە مەگەر ڕێككەوتنێكی دوولایەنە لە عێراقدا هەبێت.
    جەختیشیكردەوە: هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان پرسێكی گرنگە، كۆمەڵێك ڕێكخراوی نێودەوڵەتیش هەن كە پاڵپشتییەكی زۆری عێراق دەكەن لە پرسەكانی دژە گەندەڵیدا، لەوانە ئەوانەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان و هەندێك ڕێكخراوی دەرەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان، هروەها دەستەی دەستپاكی ڕێكەوتنی كردووە لەگەڵ ڕێكخراوە سەربەخۆكانی ئەوروپی لە ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا و سویسرا بۆ پشتگیریكردنی دەستەكە بە شارەزایی و لێهاتوویی لە بەدواداچوون بۆ تاوان، پارە و ئاشكراكردنی حیساباتەكان.
    ڕوونیشیكردەوە: زۆر بابەت هەیە پێویستیان بە ئەزموونی گەورە هەیە لەم بوارەدا.
    عەوادی ئاماژەی بەوەشدا: ژمارەی فەرمانی داواكردن كە لەلایەن دەستەی دەستپاكی دەرچووە گەیشتە (10,648) فەرمانی داواكردن، لەنێویاندا (52) فەرمانی داواكردن دژی وەزیرەكان هەیە، وتیشی: ژمارەی فەرمانی دەستگیركردن گەیشتووەتە (3193) فەرمان، لەنێویاندا ( 24) وەزیر و ئەوانەی پلە و پایەیان هەیە، ژمارەی فەرمانی دەستگیركردن كە لە دژی پلە تایبەتەكان و بەڕێوەبەرە گشتیەكان دەرچووە گەیشتە (119) فەرمانی دەستگیركردن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كۆی گشتی بڕیاری قەدەغەكردنی گەشتەكان گەیشتوەتە (220) بڕیار، لەنێویاندا (9) وەزیر و (27) پلە تایبەت و بەڕێوەبەری گشتی هەیە، هۆشداریشیدا: كە ژمارەی ئۆپەراسیۆنەكانی دەستگیركردنی  تاوانی ئاشكرا گەیشتووەتە (2530) ئۆپەراسیۆن ، لەكاتێكدا ژمارەی ئەو كەسانەی لەو كارەدا تۆمەتباركراون گەیشتە (1 هەزار و 226) ئۆپەراسیۆن.
    روونیشیكردەوە: كۆی گشتی ئەو كەسانەی لەلایەن دەستەی دەستپاكی لەدەرەوەی عێراق داواكراون گەیشتە (301) كەس، لەنێویاندا (128) ساڵی ڕابردوو، هاوكات ژمارەی فەرمانی دەستگیركردنی نێودەوڵەتی دژی هەڵاتووان بە ئاگادارییەكی سوور گەیشتە (262) كە لەنێویاندا (99) ئاگادارییە سوورەكان ساڵی ڕابردوو، ئاماژەی بەوەشكردووە: فەرمانی دەستگیركردنی نێودەوڵەتی بەسەر (42) وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و پلە تایبەتەكاندا دابەشكراوە، و (220) لە خوار ئەوەوە.
    جەختیشیكردەوە: ژمارەی داواكراوان كە لە دەرەوەی وڵات وەرگیراونەتەوە (25) كەس بووە، كە تەنیا ساڵی ڕابردوو (18)یان تێدایە، و وتیشی: ژمارەی ئەو داواكراوانەی لە ساڵی 2023 لە دەرەوەی وڵات دەستگیركراون و تا ئێستاش وەرگیرانەوە گەیشتووەتە (19) داواكراو كە 45 دۆسیەیان لە دژی ڕێكخستووە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری عەرەبی و بیانی كراوە، لە كاتێكدا ژمارەی داواكراوان كە تا ساڵی ڕابردوو ڕادەستكردنەوەیان ڕەتكرایەوە گەیشتە (٥٥) كەسی داواكراو.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، رایگەیاند: سەبارەت بە فایلی وەرگرتنەوەی پارەی قاچاخ، (260) فایل هەیە كە تەواوكراوە، لەو ژمارەیەش (46) داواكاری پێشكەش بە وڵاتان كراوە، و وتیشی: ژمارەی ئەو فۆرمانەی كە شیكردنەوەیان بۆ كراوە بۆ مەبەستی دۆزینەوەی هەڵئاوسان گەیشتە (2646) شێوە، لە كاتێكدا كۆی گشتی بڕی هەڵئاوسانی دارایی گەیشتە (318) ملیار دینار.
    عوادی هۆشداری دا: كە قازانجی نایاسایی (كەمپەینی، ئەمەت لە كوێ بوو)؟ ژمارەی ئەو ڕاپۆرتانەی كە لەلایەن دەستەوە لەم هەڵمەتەدا گەیشتوونەتە (1083) ڕاپۆرت.